گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزیری کارەبا: چوار وێستگەی دیکەی کارەبا دەکەونە کار

2022.07.26 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کارەبا: چوار وێستگەی دیکەی کارەبا دەکەونە کار

ناس کورد-

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چوار وێستگەی دیکەی کارەبا دەکەونە کار و دەشڵێت، رۆژانە 16 کاژێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 26-7-2022، هەردوو وەزارەتی کارەبای هەرێم و عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تاووتوێی چەند پرسێکیان کرد کە یەکێک لەوانە بەستنەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم و عێراقە پێکەوە.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "لەئێستادا رۆژانە نزیکەی 16 کاژێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت." 

 

هاوکات وەزیری کارەبای هەرێم ڕاشیگەیاند، چوار وێستگەی دیکەی کارەبا دەکەونە کار، ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کارەبا دەبێت. 

 

 وەزیری کارەبای هەرێم کە هاوکات وەزیری سامانە سروشتییەکانیشە بە وەکالەت، ئاماژەی بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان لاریی نییە عێراق کۆمپانیایەک بۆ پرسی نەوت دابمەزرێنێت، بە مەرجێک خاوەندارێتییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بێت."

 

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، "ئەگەر هەرێمی کوردستان گازی زیاتری هەبێت، ئامادەین بیکڕین، بەڵام لەم قۆناغەدا تەنیا بەشی خۆیان دەکات."