گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ تەرمی هاووڵاتییەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە

2022.07.26 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ تەرمی هاووڵاتییەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە

ناس کورد- 

 

لە ناحیەی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە تەرمی پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو بنکەی پولیسی  سیروان ئاگادار کرایەوە بە بوونی  تەرمێک  لە گەڕەکی ئازادیی ناحیەی سیروان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پاش گەشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پولیس  و بەڵگەو تاوان دەرکەوت ئەو هاووڵاتییە کە ناوی  جەلال محەمەد و تەمەنی 61 ساڵە،  خۆی  بەتەنها لە خانویەکدا  ژیاوە و چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تەرمەکە  ڕەوانەی پزیشکی دادی  هەڵەبجە  دەکرێت  بەمەبەستی  زانینی  هوکاری گیان لەدەستدانەکەی  و دۆسیەی  لێکۆڵینەوە  لەبنکەی  پولیسی  سیروان بۆڕوداوەکە ڕێکخراوە."