گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی گۆڕان دەکات: هیوادارم هاوکار بن

2022.07.25 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی گۆڕان دەکات: هیوادارم هاوکار بن

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بەشداری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی لە بزووتنەوەکە دەکات و دەڵێت، "هیوادارم گۆڕان و لایەنە بەشدارەکانی حکومەت، هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا (25ی تەموزی 2022) دەڵێت، "بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان".

 

سەرۆکی حکومەت هیوای ئەوەی خواستووە، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان.

 

بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات بەشداریکردووە، چوار وەزیر و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەیە.