گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی

هەرێم پڕۆژەى ’’بارانى دەستکرد’’ تاوتوێ دەکات

2022.07.25 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم پڕۆژەى ’’بارانى دەستکرد’’ تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

 

ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەکى تایبەت بە بارانی ده‌ستكرد رادەستى ئەنجومەنى وەزیران دەکەن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و زیادكردنی رووپۆشیی رووه‌كی و زیادكردنی بڕی ئاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە (25-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو رێگەیە له‌ساڵی 1945وه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵی 1986یش له‌عێراقدا تاقی كراوه‌ته‌وه‌، ئێستاش وڵاتانی وه‌ك سعودیه‌و ئیمارات له‌م ناوچه‌یه‌ په‌نایان بۆ بردووه‌.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماده‌ی  سیمینارێكی زانستیی بوو له‌باره‌ی بارانی ده‌ستكرده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 25/7/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی دیوانی ده‌سته‌ ئاماده‌ی  سیمینارێكی زانستیی بوو كه‌له‌لایه‌ن دكتۆر حیدر محمد مامۆستا له‌به‌شی ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یی له‌زانكۆی به‌غداد پێشكه‌ش كراو ، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون.

 

سیمیناره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌بارانی ده‌ستكرد كه‌ وه‌ك میكانیزمێك وڵاتان سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی و زیادكردنی رووپۆشیی رووه‌كی و زیادكردنی بڕی ئاو.

 

شایانی باسه‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ساڵی 1945وه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌و ، له‌ساڵی 1986یش له‌عێراقدا تاقی كراوه‌ته‌وه‌و، ئێستاش وڵاتانی وه‌ك سعودیه‌و ئیمارات له‌م ناوچه‌یه‌ په‌نایان بۆ بردووه‌.

 

بڕیار وایه‌ كۆی میكانیزمی ئه‌م ئه‌زموونه‌ و تێچووی پڕۆسه‌كه‌ له‌راپۆرتێكدا ئاماده‌ بكرێت و بدرێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی.