گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆمپانیاى وەهمی’’

کەسێک لە هەولێر 26 ملیۆن دۆلارى خەڵک دەبات

2022.07.25 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لە هەولێر  26 ملیۆن دۆلارى خەڵک دەبات

ناس کورد-

 

لە هەولێر کەسێک لەرێگەى کۆمپانیایەکى وەهمییەوە زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلارى لە خەڵک وەرگرتووە و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (25-7-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەرێگەى کۆمپانیاى ئەستێرەى گەل بۆ بەلێندەرایەتى بازرگانى لە گەڕەکى برایەتى کە وەهمى بووە، پارەى لەخەڵک وەرگرتووە و دواتر قازانجى پێداون.

 

وتیشى ئەو تۆمەتبارە هەندێ پارەى داوەتەوە بۆ ئەوەى خەڵکى تر بەلاى خۆدا رابکێشێت، ئەوەش وایکردووە خەڵکێکى زۆر پارەى پێبدەن، تا ئێستا زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى وەرگرتووە.

 

هۆگ عەزیز باسى لەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە 18 داواى یاسایی لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمارکراوە، کە ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

 

دەشلێت، ئەو کەسە پێشتر پێشینەى تاوانى هەبووە، ساڵى 2012 تاوانى لەو شێوەیەى ئەنجامداوە لە دهۆک و دواتر چووەتە هەولێر لەوێش ئەو کارەى دووبارە کردووەتەوە.