گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.07.25 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، مووچەی ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەرن نابڕدرێت، بۆیان کراوەتە دەرماڵە و لەگەڵ مووچەی فەرمانبەری، یان خانەنشینییەکەیان وەریدەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (دووشەممە 25-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، " پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتەکەیان گوتی: "دوای دەرچوونی یاسای چاکسازی، هەنگاوەکانی چاکسازیمان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێکرد، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەی کە پلەی زیاتریان پێ دراوە، یاخود دەرماڵەی ناشایستەیان پێ دراوە، ڕێک خراوەتەوە و فەرمانبەران بەپێی شایستەبوونی خۆیان پلە و دەرماڵەیان هەیە، لە هەمان کاتدا دۆسیەی کەمئەندامان ڕێک خراوەتەوە، بەپێی یاساش دەبوایە لە ٢٠٠٨ـوە ناسنامەیەک بۆ کەمئەندامان دروست بکرێت، بەڵام نەکرابوو، ئێستا بەشی زۆری ناسنامەکان تەواو بووە و کەمئەندامان لە ڕێگەیەوە دەتوانن هەر ئیمتیازێکیان هەبێت، کاری بۆ بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی یاسای چاکسازی، نابێت کەسێک دوو جار لە مووچەی کەرتی گشتی سوودمەند بێت، بۆ ئەوەی ئەوانەی فەرمانبەرن یان خانەنشینن و کەمئەندامن بێبەش نەبن لە وەرگرتنی ئەو دەرماڵەی کەمئەندامییە کە ١٠٠ هەزار دینارە، یاسای تایبەت بە کەمئەندامانمان هەموار کردەوە و دوای ئەوەی لە پەرلەمان پەسەند کرا، ئێستا هەموو کەمئەندامان، ئەوانەی فەرمانبەرن، یان خانەنشین بوون، ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن کە پێشتر وەک مووچە پێیان دەدرا، ئەوەش داواکاریی سەرجەم ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان بوو، مووچەی کەمئەندامانی فەرمانبەرمان بەپێی یاسا ڕێک خستووەتەوە و هەمان مووچەی کەمئەندامییان بۆ کراوەتە دەرماڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەری یان خانەنشینییەکەیان وەریدەگرن، بۆ ئەوانەش کە میراتگرن و مووچەکە وەردەگرن لە گفتوگۆداین تاوەکوو چارەسەرێک بۆ ئەوانیش دابنرێت و هیچ کەسێک بێبەش نەبێت." 

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەشکردووە، "لە ساڵی ٢٠١٣ـوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە تۆماری نوێی کەمئەندامان ڕاگیرابوو، لە ٢٠١٩دا لیژنەیەکی باڵا کۆبووینەوە و دواتر لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان ڕاپۆرتێکمان ئامادە کرد و بەر لە کۆرۆنا و کەرەنتینە ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەنجوومەنی وەزیران، دواتر جارێکی دیکە کارمان لەسەر ئەو بابەتە کردەوە و بۆ ماوەی چوار مانگ دەرگای خۆتۆمارکردنمان بۆ کەمئەندامانی نوێ کردەوە کە بریتی بوون لە شەلەلدەماغ، کورتەباڵا، ئۆتیزم، تالاسیمیا و هیمۆفیلیا، زیاتر لە ١١ هەزار کەس خۆی تۆمار کردووە، دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت، لیستەکە دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری پێ دەربکرێت و مووچەیان بۆ ببەسترێت''.