گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وه‌زیرانی دارایی و ته‌ندروستی لەسەر سێ خاڵ ڕێککەوتن

2022.07.25 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زیرانی دارایی و ته‌ندروستی لەسەر سێ خاڵ ڕێککەوتن

ناس کورد-

 

هەردوو وەزیرى دارایی و تەندروستى هەرێم رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنى كێشه‌كانی ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكییه‌كان و گرێبه‌سته‌ ته‌ندروستییه‌كان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هەڵوێستە هاوبەشە (25-7-2022) لەکۆبوونەوەیەکى هاوبەشى هەردوو وەزیردا راگەیەنرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

ئاوات جه‌ناب نوری وەزیرى دارایی لەکۆبوونەوەکەدا وتى "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ كه‌سوكاری ئێمه‌ن".

 

لای خۆشیه‌وه‌ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌ هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریدا. لە کۆتایدا باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته‌ ته‌ندروستیه‌كان) به‌ هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.