گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە پەرلەمان واژۆ بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی کۆدەکرێتەوە

2022.07.25 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەرلەمان واژۆ بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی کۆدەکرێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، واژۆ بۆ ئامادەکردنی پێشنیازەیاسایەک کۆدەکەنەوە بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق و دەشڵێت، بڕواناکات هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت دەنگ بەو پێشنیازەیاسایە نەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عارف حەمامى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 25-7-2022) ڕایگەیاند، " لەنێو ئەندامانى لیژنەى یاسایی قسەمان کردووە بۆ ئەوەى واژۆ کۆبکەینەوە بۆ گەڵاڵەکردنى پێشنیازەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکارى ئەو هەنگاوە دوورخستنەوەى عێراقە لەو دیاردەیە کە نامۆیە بە کۆمەڵگە و لە هەندێک لە کۆمەڵگەکانى جیهاندا هەیە." 

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گفتوگۆمان لەگەڵ زۆرێک لە پەرلەمانتاران کردووە، پێناچێت هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت کە لەدژى ئەو پێشنیازەیاسایە بێت و دەنگى پێنەدات."