گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پلەی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە

2022.07.25 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
پلەی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و لە وڵاتی ئێرانی دراوسێش بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری لافاوی مەترسیدار هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێشەمە ٢٦-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لەناوچە شاخاوییەکاندا، لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک کە ماوەی چەند رۆژێکە بەھۆیەوە پلەکانی گەرما ڕووی لەنزمبوونەوە کردوە و کەش تارادەیەک لە گەرمای بەتین کشاوەتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ  بەرزدەبنەوە و بەمشێوەیە دەبێت،( سلێمانی ٤٠ بە ٢٥، ھەولێر ٤٢ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤١ بە ٢٦ پلە ، ھەڵەبجە ٤١ بە ٢٤ پلە ، کەرکوک ٤٣ بە ٢٩ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ بە ٢٨ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٥ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٠ بە ٢٢ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها لە سبەیەوە کاریگەری شێ و نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی زیاتر دەبێت لەسەر وڵاتی ئێران و بارانبارینێکی بەخوڕ ناوچە جیاجیاکانی باشوری وڵاتی ئێران دەگرێتەوە لە چەند رۆژی داھاتووشدا کاریگەری بۆ رۆژئاوای وڵاتەکە درێژ دەبێتەوە کە خۆی لە بارانی زۆر بەخوڕ و ھەورە تریشقەدا دەبێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی لافاوی گەورە و مەترسیدار لەھەندئ ناوچەدا."