گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەورمێ دەستگیرکران’’

ژمارەیەک پێشمەرگەى کۆمەڵە ’’کەوتنە بۆسەى ئێرانەوە’’

2022.07.24 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک پێشمەرگەى کۆمەڵە ’’کەوتنە بۆسەى ئێرانەوە’’

ناس کورد-

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگەیاند، ژمارەیەک پێشمەرگەى کۆمەڵە لە ورمێ کەوتوونەتە بۆسەى ئێرانەوە و دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کۆمەڵ کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی  ئێران و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە:

دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی  ڕۆژهەڵات

 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

 دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە

 

 ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

 

سەبارەت بەم ڕووداوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

٢٤ ی جولای ٢٠٢٢ی زاینیی

٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی