گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوای 50 ملیۆن دینار قەرەبووی لێدەکرێت

دۆسیەی فەرهاد پیرباڵ چی بەسەر هات؟ ئازاد دەکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە؟

2019.08.05 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەی فەرهاد پیرباڵ چی بەسەر هات؟ ئازاد دەکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و خاوەنی کتێبخانەی وەفایی بە نێوەندگیری لیژنەیەکی حکومەت بۆ ئازادکردنی پیرباڵ لە گفتوگۆدان. . سۆران عەزیز خاوەنی ماڵی وەفایی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی فەرهاد پیرباڵ، بەشێک بنەماڵەکەی هاتنە لامان و داوایان کردووە فەرهاد ئازاد بکرێت و هەروەها لیژنەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە پێکهاتوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە." . سۆران عەزیز وتی: "خۆشمان هەستمان کردوە کە ئەو دۆخە دەرونییەی دکتۆر فەرهادی تێدایە هی ئەوە نییە لە زیندان بێت بەڵکو دەبێت چارەیەکی باشتری بۆ بدۆزرێتەوە". . بەرەبەیانی رۆژی یەک‌شەممە 14ی تەمووزی ،2019 دکتۆر فەرهاد پیرباڵ کتێبخانەی ماڵی وەفایی لەشاری هەولێر سوتاند و لەسەر سکاڵای خاوەنی کتێبخانەکەش هەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا لە زیندانە. . https://www.youtube.com/watch?v=wHEzGS1NNDs&feature=youtu.be سۆران عەزیز ئاماژەی بەوەدا ماڵی وەفایی زیانێکی زۆری بەرکەوتوە بەهۆی ئاگرتێبەردانەکەوە و زیاتر لە 5 هەزار کتێبیان سوتاوە. . "بە مەزەندەی خۆمان 50 ملیۆن دینار زەرەرمەند بوین و ئەگەر کەسێکیش ئەو قەرەبووە نەکاتەوە ئەوا لەڕوی ماددیەوە زۆر زەرەرمەند دەبین و ناتوانین بەردەوام بین، هەروەها ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک وا تێگەێندراوە کە ئێمە تاوانبارین و ئێمە غەدرمان لە فەرهاد پیرباڵ کردوە بۆیە ئەو ماڵەکەی سوتاندوین" سۆران عەزیز وای وت. . فەرهاد پیرباڵ دیمەنی سوتاندنی کتێبخانەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و دانی بەوەدا نا کە کتێبخانەکەی سووتاندووە، پیرباڵ هۆکاری سووتاندنی بۆ بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی بێ ئاگاداری ئەو دانا. . خاوەنی کتێبخانەی وەفایی باسی لەوە کرد ئەوان دەیانەوێت ئەو زیانەی لێیان کەوتووە لەڕوی ماددی و مەعنەوەیەوە قەرەبو بکرێتەوە لە ئەگەری قەرەبوو کردنەوەش سکاڵاکەیان لە دژی فەرهاد پیرباڵ دەکشێننەوە. . خاوەنی کتێبخانەکە داوایەکی دیکەی لە فەرهاد پیرباڵ کردووە کە دوای ئازادکردنی دان بەوەدا بنێت کە کتێبەکانی بێ پرسی ئەو چاپ نەکراون. . ئەو وتی: "ئێمە لەبەردەم دادوەریش سەلماندومانە کە بەبێ رەزامەندی، کتێبەکانیمان چاپ نەکردوە، هەریەکە لە نوسەران دڵزار حەسەن و پەروین دەروێش و رزگار جەباری-مان بردووەتە بەردەم دادوەر و ئەوانیش شایەتییان داوە کە دکتۆر فەرهاد خۆی رێگەی پێمانداوە کە کتێبەکانی چاپ بکەینەوە". . بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و بەرپرسانی کتێبخانەکە ئەنجامدراون، کەسوکارەکەی ئامادەن لە بری کشانەوەی سکاڵاکە 35 ملیۆن دینار وەک قەرەبووی کتێبخانەکە بدەن. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە ئێستادا لیژنەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن، ئێستا هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و شارەوانی لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی هاوكاری کتێبخانەکە بن و قەرەبوی بەشێک لە زەرەر و زیانە مادییەكان بکەنەوە. . چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و کتیبخانەی وەفایی لەسەر ئەو کێشەیە بگەنە رێککەوتن،  خاوەنی کتێبخانەکەش سکاڵاکەی بکشێنێتەوە و فەرهاد پیربال ئازاد بکرێت". https://www.youtube.com/watch?v=IjqElBDiKRg&feature=youtu.be .