گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارە بۆ موچە تەرخانکرا

سیستەمێکى نوێ بۆ داهات و خەرجى سلێمانى دادەنرێت

2022.07.24 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
سیستەمێکى نوێ بۆ داهات و خەرجى سلێمانى دادەنرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهات و خەرجی لە سلێمانی شەفافتر دەکرێت لەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "رووداو" وتى "سیستەمەکە بەجۆرێکە کە روون بێت داهاتی هەر دەزگایەکی حکومی لە هەر رۆژێکدا چەندە و خەرجییەکانیش چەندن و بۆچی خەرج دەکرێن. لە ماوەی داهاتوودا سیستمەکە دەکەوێتە کار".

 

 باسى لەوەشکرد، پارەی نەختینە تەرخانکرا بۆ موچە، سبەی موچەی مانگی شەشی مامۆستایانی زانکۆ و مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ و دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگی چوار خەرج دەکرێت.

 

 

سەمیر هەورامى دەشڵێت، هەوڵی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی سیولە لە بانکەکانی سلێمانی، کێشەکە کەمبوونەوەی سیولەیە، نەک کەمبوونەوەی داهات.