ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2017 - 2018 و 2018 - 2019.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە لێدوانێکیدا تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (یەکشەممە 24-7-2022) ڕایگەیاند، "دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2015 - 2016 و 2016 - 2017 یەکێکە لە دەستکەوتەکانی وەزارەتەکە و ئەم کابینەیە کە زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاربوون دامەزرێنران."
وتیشی، "هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دامەزراندنی سەرجەم سێ یەکەمەکانی هەرێم بەتایبەت بۆ ساڵەکانی 2017 - 2018 و 2018 - 2019، بەڵام ئەو کارە پێویستە قۆناغ بە قۆناغ بکرێت."
جەختیشیکردەوە، "لە پلان و کارنامەی حکومەتدایە کە سەرجەم ئەو خوێندکارانە دابمەزرێن و لە بوارەکانی خۆیاندا خزمەت بکەن."