ناس کورد-
وەزیرى دارایى هەرێم بڕیاریدا لەداهاتى مانگى حەوت، موچەى مانگى شەشى ئەو فەرمانبەرانەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بدرێت کە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى گۆڕان کە وەزیرى دارایی لەسەر پشکى ئەو بزوتنەوەیەیە لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى داراییەوە گواستییەوە، وەزیرى دارایى بڕیاریداوە لە پارەى داهاتى نەوتى مانگى حەوت موچەى مامۆستایانى گرێبەست و وانەبێژ و وەزارەتى خوێندنى باڵاو سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەى تائێستا موچەى مانگى شەشیان وەرنەگرتووە، موچەیان پێبدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەى لە چەند رۆژى داهاتوودا دابەشکردنى موچەى مانگى حەوت دەستپێبکات.
سەرچاوەکە وتی "هەرچەندە ئەو رێگەچارەیە کێشە بۆ موچەى مانگى حەوتیش دروست دەکات لە کۆتایدا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دواى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغداد پرسى ناردنى 200 ملیاردینارەکە زیندو ببێتەوە و بەغداد مانگانە پارەکە بنێرێت".