گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نامەردانە’’

ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

2022.07.24 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

ناس کورد-

 

بارەگاى بارزانى رایگەیاند، زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانە دەکەن کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارەگاى بارزانى (24-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

 

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.

 

ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان.  جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین.

 

بارەگای بارزانی

۲٤ـی تەممووزی ۲٠۲۲