گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران

2022.07.24 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی زانکۆکە دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر (یەکشەممە 24-7-2022) ڕایگەیاند، " دوای بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆری پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بڕیاردرا بە خەرجکردن و دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی قوتابییان." 

 

لە ئاگادارییەکە ئەوەش هاتووە، " قوتابییانی ئەزیز و خۆشەویست، ڕۆژی سێشەممە دەتوانن سەردانی یەکەی ژمێریاری کۆلێژەکانتان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی پێنج."