گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنماییەکانی داماڵینی چەکی بڵاوکردەوە: ڕادەستی بکەن

2022.07.24 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنماییەکانی داماڵینی چەکی بڵاوکردەوە: ڕادەستی بکەن

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی داماڵینی چەکی بێ مۆڵەتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 12 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە و پێویستە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەو چەکە جەنگیانە رادەستی بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕێنماییەکان کە ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی تەموزی 2022) بڵاوکرانەوە: "وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش 12 لیژنە پێکدەهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی جەنگی و تەقەمەنییەکان لە بنکەکانی وەرگرتن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "وەزارەتی ناوخۆ شوێنی بنکەکان دیار دەکات و گشتاندنی پێدەکات.

 

لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ روونکراوەتەوە: "تۆمارکردنی چەکی ئاگرین وەک کلاشینکۆف و هاوشێوەکانی کە قەبارەی فیشەکیان 39 تا 7.62ملیم زیاتر نەبێت و چەکی جۆری دەمانچە و تەقەمنییەکانی کە قەبارەی فیشەکی لە 9ملیم زیاتر نەبێت".

 

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکان ئاماژە بەوەکراوە: "وەزارەتی ناوخۆ 40 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی ئاگرین لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەشی پۆلیس لە قەزاکان دەکاتەوە بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو چەکانەی دیارکراون".

 

وەزارەتی ناوخۆ لە خاڵێکی رێنماییەکان ئاماژەیداوە: "چەکی تۆمارکراو لەلای خاوەن چەک دەمێنێتەوە بە مەرجێک بەڵێننامە پڕ بکاتەوە کە چەکەکەی لە ماڵەوە دابنێت یان شوێنێکی پارێزراو، بە هیچ شێوەیەک هەڵنەگرێت و بەکاری نەهێنێت و نەیبەخشێت و نەیفرۆشێت".

 

راشیگەیاندووە: "وەزارەتی ناوخۆ سیستمێکی ئەلیکترۆنی دادەمەزرێنێت بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکان لەلایەن بنکەکانی داماڵین  و لیژنەکان".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: "لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنرێت لە وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامیەتی بریکاری وەزارەت، راوێژکاری یاسایی وەزارەت، بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس، نوێنەری دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم، نوێنەری دەزگای ئاسایش، نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، کە پلەی هیچ کامیان لە بەڕێوەبەری گشتی کەمتر نەبێت، بە مەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی داماڵینی چەک لە هەرێمی کوردستان هەر 30 رۆژ جارێک کۆدەبنەوە".

رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ فۆڕمی تۆمارکردنی چەکی ئاگرین فۆڕمی داماڵینی چەکی جەنگی