گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسێک؛ سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت

2022.07.24 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسێک؛ سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێنێتەوە و نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی ئەوپەری باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە ٢٥-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لەناوچە شاخاوییەکاندا و بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوی و سنوریەکانی ئەوپەری باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک پلەکانی گەرما زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٩ بە ٢٤، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٣ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٢٨ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٣ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٩ بە ٢٢ پلە دەبێت.