کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئەو کەشتییە نەوتییەی لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە پەیوەندی بە عێراقەوە نییە. . لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە قەبارەی بچوکە و عێراق مامەڵە لەگەڵ هیچ کەشتییەکی لەو جۆرەدا ناکات. . دوێنێ یەکشەممە 5ی تەمووز ی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکی لە گەرووی هورموز ڕاگەیاند کە گازوایلی قاچاغی هەڵگرتووە. . وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، جەختی لەوەکردوەتەوە، عێراق تەنها نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە دەکات و هیچ کات گازوایلی هەناردە نەکردووە، ئەگەر هەناردەیشی بکات پابەند دەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە. . بەپێی بەیاننامەکەی سوپای پاسداران، کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە 700 هەزار لیتر گازوایلی تێدابووە و هەوڵیداوە بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بە قاچاغ بباتە دەرەوە.