گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم کۆتایی هات

2022.07.24 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم کۆتایی هات

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، تەنها تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو گەنمانەی ماون لەپێش سایلۆکان وەردەگیرێن و پرۆسەکە کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سایلۆی هەولێر (24ی تەموزی 2022) بە ئامادە بوونی نەوزارد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، "پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ڕۆژی 25ی ئایاری 2022 دەستی پێ کرد و لە ئەمرۆ 24ی تەموزی 2022 کۆتایی بە پرۆسەکە هات و لێژنەکە کارەکانی ڕادەگرێت تەنها تا کۆتایی هەفتە ئەو گەنمانەی ماون لەپێش سایلۆکان وەردەگیرێن.

 

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی گەنم ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی پێشوو بەیەک پلە وەرگیرا کە پێشتر سێ پلە بوە وە ئەمساڵ نزیکەی دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگیراوە چونکە بەپێی ئەوپلانەی دانرابوو جیاواز لە ساڵانی پێشوو رێژەی وەرگرتنی گەنم کراوە بوو ، وە بۆ هەر تەنێک بڕی 800 هەزار دینار دیاری کرابوو وە ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژتر بوو لە پار ساڵ هەروەها بۆ ئەمساڵ شایستە داراییەکانی جوتیاران لەکاتی خۆیدا هاتوەو بەسەریان دابەشکراوە و بەردەوامە.

May be an image of 3 people and people standing
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی چەند داتایەکی خستە ڕوو لە بارەی بڕی گەنمی وەرگیراو و بڕی پارەی جوتیاران کە هاتۆتە سەر حسابی وەزرەتی بازرگانی و ئەو بڕەش کە ماوە، بڕی گەنمی وەرگراو تائێستا بڕی 259 هەزار و 164 تەن و 320 کیلۆ.


جەختیکردووە کە بڕی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە 220 ملیار و 150 ملیۆن دینارە و لەو بڕەش تا ئێستا 94 ملیار و 950 ملیۆن دینار هاتووە کە دەکاتە ڕێژەی 42% و ڕایگەیاند بۆ ئەو بڕەی ماوە لەسەر خەتین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدرال تا بەزوترین کات بخرێتە سەر حسابی وەزارەت و بەسەر جوتیاران دابەش بکرێت.


لە کۆتایشدا بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەناوی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتەوە سوپاسی هەموو دەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە لەم پرۆسەیەدا هاوکار و ماندوو بوون وە سوپاسی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی کرد کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان کرد ، وەدوای کۆنگرەنن ڕۆژنامەوانیەکە وەڵامی پرسیاری جوتیارانی دایەوە کە لەوێ ئامادە بوون.