گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەزایەکی کورد: 10 هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

2022.07.24 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی کورد: 10 هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

ناس کورد-

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل کە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵانە و هاوکار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالە لە سلێمانی 10 هۆکاری ڕیز کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان جپسی پەتاتە نەدەن بە منداڵەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

1- قەڵەوی و کێش زیادی: بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.

2- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.


3- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.

4- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .

5- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

6- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

7- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سرووشتی منداڵەکە.

8- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

9- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.

10- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
تکایە شەیرو تاگی هاوڕێکانت بیر نەچێت ،بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند بن لێی.