ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای ئاوڵەی مەیمون حاڵەتێکی لەناکاوی جیهانییە و ڕێکخراوەکە بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوەی ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە (24ی تەموزی 2022) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ڕاگەیاندنی حاڵەتی لەناکاوی فریاگوزاری بۆ دەستپێکردنی هەوڵێکی هەماهەنگی نێودەوڵەتییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە و هەروەها دەتوانێت دەرگای تەرخانکردنی بودجە بکاتەوە بۆ هاوکاریکردن لە هاوبەشکردنی ڤاکسین و چارەسەرەکان."
تێدرۆس وتی، "هەرچەندە من باری نائاسایی تەندروستی گشتی ڕادەگەیەنم کە جێگەی نیگەرانی نێودەوڵەتییە، بەڵام بۆ ئێستا ئەمە پەتایەکە کە لەناو ئەو پیاوانەدا چڕبووەتەوە کە سێکس لەگەڵ پیاوان دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی چەندین هاوبەشی سێکسیان هەیە."
وتی، مەترسی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون کە لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیکەوە بڵاودەبێتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا مامناوەندە، تەنها لە ئەوروپا نەبێت کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەکەی بە بەرز زانیوە.