کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەفەرمی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی ئەمریکا کرد بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییانەی لە چەند رۆژی رابردودا لەو وڵاتە ئەنجامدران. . ئەمرۆ، دووشەممە 5ی ئابی 2019، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەیامێکی جیاواز لە پەیامەکانی ڕابردووی ئاڕاستەی ئەمریکا کردووە. . وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاندوە "بەهۆی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییه‌ی له‌شاری ئێل پاسۆی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا ڕوویدا و تێیدا 20 كه‌س گیانیان لەدەستدا، سه‌ره‌خۆشیی له گه‌لی ئه‌مریكا دەکەین." . عه‌باس موسه‌وی لەپەیامەکەدا وتوویەتی "ئەو په‌لاماره ترسناكە و کارێکی ترسنۆکانەیە، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان و گه‌لی ئه‌مریكا دەکەین و هیوای بەپەلە چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان دەخوازین." . ئەوەش دوای ئەوە دێت لەچەند رۆژی ڕابردودا ژمارەیەک هێرشی چەکداریی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا ڕوویاندا کە بەهۆیانەوە 34 لەس کوژران و 50تریش بریندار بوون. . پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی تاران و واشنتن لە ناوچەی کەنداو. .