گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئامادەکاری بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدرامەتەکان دەستی پێ کردووە

2022.07.23 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئامادەکاری بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدرامەتەکان دەستی پێ کردووە

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاریی هونەری بۆ هاوکاریکردنی سێ هەزار خێزانی کەمدرامەت لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستی پێ کردووە کە بڕیارە مانگانە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە هاوکاریی ماددییان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 23-7-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "هاوکاریکردنی خێزانی کەمدرامەت لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە بەپێی پلانێکە کە هەریەکەیان سەقفێکی زەمەنییان بۆ دیاری کراوە کە لەڕووی هونەرییەوە چی بکەن و لەڕووی وەرگرتنی بڕیارەوە چی بکەن و دانیشتنەکان ئێستا لە بواری هونەریدایە کە چۆن خێزانەکان دیاری بکرێن و چۆن ناو بنوسرێت، بۆیە ئەو کارە هونەرییانە پێویستن و ئێستا لە قۆناغی کاری هونەریدان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سروشتی کارەکان وایە کە کارێک دەکرێت پلانێک دادەنرێت، بەکۆمەڵێک ڕێکاردا تێپەڕ دەبێت و بانکی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەکات، بۆیە پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەوان هەیە و دواتر هەماهەنگیی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر بابەتە هونەرییەکان و هەریەکە لەوانەش سەقفێکی زەمەنیی بۆ دیاری کراوە کە چی بکرێت و دواتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەو پڕۆژەیە کە هاوکاری بۆ سێ هەزار خێزانی کەمدرامەتە، تەنها بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک نییە و بۆ هەموو پارێزگای دهۆکە و 20%یشی بۆ ئاوارە و پەنابەرانە ."