گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرچاوە کەشناسییەکان: باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

2022.07.23 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکان: باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت



ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەگەری بارینی باران لە عێراق و هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەخشەکانی کەشناسی، دیمەنی درووستبوونی شەپۆلێکی چڕی باران بارین بۆ وڵاتانی نیمچە دوورگەی عەرەبی و سعوودیە و باشوری عێڕاق نیشان دەدەن کە ئەگەری هه‌یە لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی داهاتوو ئەم شەپۆلە باران بارینە ئەو وڵاتانە بگرێتەوە. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێستا جێگیرنییە و ئەگەری نەمانی هه‌یە و ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو جێگیر بێت ئەوا بەشی ڕۆژئاوا و باشوری عێراقیش ئەگەری درووست بونی بارانی پچڕ پچڕیان دەبێت لەگەڵ بەشێکی ناوچەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمیش. 

 

May be an image of map, sky and text that says 'NCEP GFS Total Precipitation [mm] Init: 12Z23JUL2022 [384] hr Valid Mon 12Z08AUG2022 40N- MAX: 1520.5 mm 500 260 240 220 30N 180 170 130 120 100 20N- 10NGE GFSv16.2 T1534L127 mideast 30E 45E 1.5 60E weathermodels.com 0.5'