ناس کورد-
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەقی نامەیەکی مەسرور بارزانی بۆ جۆ بایدن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بایدن وەڵامی نامەکەی داوەتەوە و چوونی مەسرور بارزانیش بۆ بەغدا لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر داوای مستەفا کازمی بووە، دەشڵت، کازمی دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، له 15-7-2022 واته 7 ڕۆژ پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە و لە بەشێکی نامه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی نوسیویەتی، ''هیوادارم دان به مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستاندا بنرێت و مافه دهستوورییەکانمان له عێراقی فیدراڵی پارێزراو بێت و سوودوه‌رگرتن له سامانە سروشتییه‌كان و سامانی وزه یه‌ك له‌و مافە ده‌ستوورییانه‌ی گه‌لی كوردستانه''.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە وەڵامی ئەو نامەیەدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەریی کردووە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان، هه‌ر بۆیه ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای مستەفا کازمی، گەیشتە بەغدا.
میدیای فەرمیی پارتی دەڵێت، جۆ بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکات، کازمیش دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌غدا لە تویتێکدا ڕایگه‌یاند، ''زۆر بابه‌ت هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان.''
هەر لەو بارەیەوە بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر داوای مستەفا کازمیی بووە، مه‌سرور بارزانی به‌وردی باسی له‌وه كردووه كه ده‌یانه‌وێت گرفتی 17 ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه پرسی نه‌وت و گازه كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌موو عێراق و كوردستانه، بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه زۆر گرنگە بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".