گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

2022.07.23 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەگەڵ  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق  کۆبووەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، دەبێت وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 23-07-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەت لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور کراوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.