گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆ لەبارەی پەیڕەوکردنی ژمارەیەک یاسای نوێی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدات

2022.07.23 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ لەبارەی پەیڕەوکردنی ژمارەیەک یاسای نوێی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدات

 

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی پەیڕەوکردنی ژمارەیەک یاسا لە ڕێگای خێرا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەمنزیکانە ئەو یاسایانە پەیڕەو دەکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 




لە ڕوونکردنەوەیەکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (شەممە 23-7-2022) ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمەلێک لەیاساکانی بەکارهێنانی ڕێگای خێرامان بڵاوکردەوە و وتمان کە دەبێت ئەو یاسایەنە لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگای خێرا پەیڕەو بکرێن، کەچی لەهەندێک سایت و پەیج و لەهەندێک کۆمێنت ڕەخنەی ئەوە گیرابوو کە ئێمە لەهاتووچۆ بۆمان نیە یاسا دەربکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستە، ئێمە بۆمان نیە یاسا دەربکەین و دەریشمان نەکردووە، ئەو یاسایانەی کە بڵاومانکردنەوە یاسای جیهانین و لە هەموو جیهان بەو شێوەیە پەیڕەو دەکرێن، بۆیە تکایە بابەتەکە وەکو خۆی تێبگەن  لەگەڵ ڕێزمان." 



دەقی یاساکان: 

 

1/لەکاتی سەرکەوتن لەدەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوەوەخێراییەکانیان زیادبکەن ،تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە ،ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا ،وەلەسەرشوفێرانی سەر ڕێگای خێرائەرکە ئاسانکاری بۆشوفێران بکەن بۆهاتنەناوشەقام ،وەپێشینە بۆکەس نیە لەوحاڵەتە.

2/دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆتێپەڕاندن بەکاربێنن، وەنابێت بەبەردەوامی لەسەر بڕۆن.

3/مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لەئوتومبێلەکانی تر،وەبەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاپێدراونیە.

4/دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێلرێت لەنێوان ئوتومبێلەکان کەئەگەر ڕۆیشتنەکە بەئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت ،لەوحالەتە ماوەکە کەمتر نەبێت لە100مەتر یان 3چرکە.

5/دەبێت بارهەڵگرەکان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن وەبەخێراییەک کەئەوپەڕی 80کم بێت لەکاتژمێرێک.

6/ماتۆرسکیلی سێتایەو پایسکل ومۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەربیانویەک بێت.

7/بەکارهێنانی مۆبایل وئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لەشەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاساییش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.

8/پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە

9/هەمو وەستان وبەیەکتر گەیشتن وچاوەڕێکردنێک بۆئوتومبێلەکان قەدەغەیە،تەنها لەحالەتی وەستانی لەناکاونەبێت ،کەئەویش دەبێت بەپێ ی بنەماکانی هاتووچۆ بێت ولەلای ڕاستی شەقام بێت وفسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئوتومبێلە وەستاوەکە.

10/دەبێت ئەوبارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تربەکاردێنن بەباشی بارەکانیان ببەستنەوە وەڕەچاوی بەرزی وبەرینی بارەکان بکەن کەلەسنوری یاسایی بێت.

11/هەمو کڕین وفرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە وەهەرکەسێک ئەوکارەبکات سزادەدرێت.

12/لەکاتی دەرچون لەشەقامی خێرا دەبێت بەرلە

یەک کیلۆمەترئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگایەکە، وەڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لەدەرچە ،ئینجا لەناوڕێڕەوی دەرچەخێراییەکان کەم بکەنەوە وەلەشەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچونەکەیان کاربکاتەسەرشوفێرانی تر وەناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.

13/بەهەمو شێوەیەک پێشبڕکێکردن ونمایشکردن وسەرکێشی کردن قەدەغەیە.

14/نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆئەوپەڕی ڕاست بەیەکجار بکرێت  وەبەپێچەوانەوەش،بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێ ی ڕەخسانی هەلی گونجاوبگۆڕدرێت.

15/بەهەمو شێوەیەک بەکارهێنانی (ڕەماش) بۆناچارکردنی شوفێرانی تر بۆڕێگاکردنەوە قەدەغەیە .

16/بەهەمو شێوەیەک لەکاتی هەڵەکردنی ڕێگا یان بەهەر هۆکارێکی تربێت قەدەغەیەبەرەو دواوە بەگێڕی بەگ بگەڕێنەوە، وەبۆتوشنەبون بەڕێگاهەڵەکردن دەبێت هێماڕێگانیشاندەرەکان بخوێننەوە کەبەدرێژایی ڕێگایەکان دانراون.

17/ڕۆیشتنی ئامێرەکانی کشتوکاڵی وبیناسازی وەک تراکتۆرودەڕاسەوشوفل وگرێدەر وحادیلە  وەهەر سوارۆیەکی تر کەخێراییەکەی لە60کم لەکاتژمێرێک کەمتر بێت قەدەغەیە ،وەدەبێت بەهۆی گواستنەوەی تایبەت بگوازرێنەوە.

ب هاتووچۆی هەولێر

2022/7/15