گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێنج کەس لە ئاودا خنکان

2022.07.23 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج کەس لە ئاودا خنکان

ناس کورد-

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، تەنها دوێنێ هەینی لە پارێزگاکانی سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە نێو ئاودا خنکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگرکوژێنەوەی شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە بەنداوی چراوەیسی گەنجێک لەکاتی مەلەکردن خنکاوە. 

 

هاوکات بەشی فریاکەوتنی خێرای شاری پیرانشاریش کە سەربە پارێزگای ورمییە بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شارەکە کچێکی تەمەن دوو ساڵ کەوتووەتە نێو چەمێکی گیانی لەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، هاوکات لەشاری میاندواویش نیوەڕۆی هەینی لە نزیک گوندی گوگجلوو پیاوێک کەوتووەتە نێو ئاو و گیانی لەدەستداوە.

 

هەروەها هەر لە شاری میاندواو، کچێکی بچووک کەوتووەتە نێو رووبارێک و گیانی لەدەستداوە.

 

هاوکات لە سەیرانگایەکی نزیک شاری سەردەشتیش، هاووڵاتییەک لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.