گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بەغدا

2022.07.23 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بەغدا

ناس کورد-

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گەیشتنی بە به‌غدا ڕایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئارادان، زۆر بابه‌ت هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تویتێکدا (شەممە 23-7-2022) ڕایگەیاند، "خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه‌ به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌یه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، "نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئارادان،‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له‌ خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌".

 

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز."