گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق لەبارەى هێرشەکانی تورکیا بڕیاری دا

2022.07.23 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق لەبارەى هێرشەکانی تورکیا بڕیاری دا

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنە نائاساییەکەیدا بە ئامادەبوونی فواد حسێن، وەزیری دەرەوە بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کە بە مەیدانی سەردانی ناوچەی بۆردومانەکە بکات و ڕاستییەکان دەربخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و شارەزایانی سەربازی پێکھاتووە.


لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە سەردانی گوندی پەرەخ دەکات و پاشان بڕیاری کۆتایی لەسەر رووداوەکە ئاشکرا دەکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا.  

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد ئەلسەحەف، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (23ی تەموزی 2022) راگەیاند: "وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵێۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە”.  

  

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی کرد لەبارەى "دەستدرێژییەکانی تورکیا."  

  

زیاتر بخوێنەوە: فواد حسێن: ئەو شوێنەی تورکیا بۆردومانی کرد پەکەکەی لێ نەبووە  

  

رۆژی چوارشەممە (20ی تەموزی 2022) سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چوونەتە زاخۆ.