گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆوە لەبارەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی

2022.07.22 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆوە لەبارەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی

 

ناس کورد- 

 

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ڕوونکردنەوە لەبارەی گرتەڤیدیۆییەک دەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، "دەیانەوێت هێزەکانمان ناشرین بکەن."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی راگەیەنراوی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان 

 

‎زستانی ساڵی ٢٠٢٠ لە شەقامی گشتیی راپەڕین-ی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و لەوكاتەدا یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستان بەو شەقامەدا تێدەپەڕێت و وەك ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی هاوڵاتییە بریندارەكە دەكەنە نێو ئۆتۆمبێلەكەی هێزی كۆماندۆ و دەستبەجێ دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

 

‎هەندێك پەیجی سێبەر و بەكرێگیراو كە دەزانین لەكوێوە ئاڕاستە دەكرێن و بە چ مەرامێك كاردەكەن، ڤیدیۆكەیان بڵاوكردووەتەوە و دەیانەوێت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە هێزی كۆماندۆ ناشرین بكەن.

 

‎هەموولایەك ئەو راستییە دەزانن تەنیا ئامانجی هێزی كۆماندۆی كوردستان، خزمەتكردن و پاراستنی خەڵك و خاكی پیرۆزی كوردستانە و لەسەر ئەو رێبازەش بەردەوام دەبێت.

 

‎راگەیاندنی فەرمیی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان 

22/7/2022