گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بۆچی

هێزێکی ئەمنیی زۆر لە هەولێر بڵاوەیان پێکرا

2022.07.22 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
هێزێکی ئەمنیی زۆر لە هەولێر بڵاوەیان پێکرا

ناس کورد- 

هێزێکی ئەمنیی زۆر لە نزیک پارکی شانەدەر لە هەولێر بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە خۆپیشاندانی چالاکوانان دەکەن دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی 22-7-2022، لە پارکی شانەدەر لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" هێزێکی ئەمنی لە نزیک پارکەکە جێگیر کراون و ڕێگەیان نەدا چالاکوانان و هاووڵاتیان گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن. 

 

رۆژی 20ی ئەم مانگە لە بۆردومانێکدا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاریی زاخۆ، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش برینداربوون کە ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.