گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ ’’کاری قاچاخچێتی بە بەنزینە 800 دینارییەکەوە دەکرێت’’

2022.07.22 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ’’کاری قاچاخچێتی بە بەنزینە 800 دینارییەکەوە دەکرێت’’

ناس کورد- 

لیژنەی سووتەمەنیی سۆران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزینی 800 دیناریدا گرت کە بەنیاز بوون ڕەوانەی هەولێری بکەن، دەشڵێت،  ڕێگری لە هەر قۆرخكارییەك دەگرن كە زیان بە هاووڵاتیان و شۆفێران بگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سووتەمەنیی سۆران (هەینی 22-7-2022) بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزینیان گرت، ك زیاتر لە 20 هەزار لیتر بەنزینی 800 دیناری هەڵگرتبوو و دەیویست لە پشكی سۆران بە نایاسایی بۆ ھەولێر بیگوازێتەوە.

 

نزیكەی مانگێكە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخی بڕێک لە سوتەمەنی دەكرێت و نرخی بەنزینی حكومی بە 800 دینار دەفرۆشرێت.