گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هێرشکرایەسەر سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

2022.07.22 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشکرایەسەر سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد- 

بەیانیی ئەمڕۆ هێرشکرایەسەر سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 22-7-2022، لەڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشکرایەسەر سەربازگەی بامەڕنێ کە هێزەکانی تورکیا تێیدا جێگیر بوون. 

 

بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ هێرشەکەی پشتڕاشتکردووەتەوە و دەڵێت، هێرشەکە لە کاتژمێر 6:30ی خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆدا لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجام دراوە. 

 

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە. 

 

ئەوەش لەدوای هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر سەیرانگایەکی زاخۆ دێت لەلایەن تورکیاوە کە تێیدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش برینداربوون.