گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێکی توند لە بەغداوە بۆ تورکیا

2022.07.21 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی توند لە بەغداوە بۆ تورکیا

ناس کورد-

عێراق نامەیەکی ناڕەزایی توندی دایە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و داواش لە تورکیا دەکات سەرجەم هێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە، ئەوەش دوای بۆردومانەکەی دوێنێی زاخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای بۆردومانەکەی دوێنێی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ کە تیایدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش برینداربوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-7-2022، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگێشتی وەزارەتەکە کرد. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزارەکە نامەیەکی ناڕەزایی توندی داوەتە باڵیۆزی تورکیا و پێشی ڕاگەیەنراوە کە چیتر لە ئاست هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نابن. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: تورکیا پەیامێکی نوێی لەسەر ڕووداوەکەی زاخۆ بڵاوکردەوە و سوپاسی عێراق دەکات

 

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، ""داوا دەکەین تورکیا تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی دوور له‌ سنووره‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات." 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لە تورکیا کردووە، بە فەرمی داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو تاوانە و قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان بکاتەوە.