کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژماره‌یه‌ك هۆز و كه‌سایه‌تى ئێزدى له‌شه‌نگال، میر حازم به‌گیان وه‌كو میرى ئێزدیهكانى جیهان ڕەتكردهوه و میرێكى نوێیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد. . ئه‌مڕۆ (یەکشەممە، 4ى ئابى 2019) به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تى ئیزدییه‌كان لهمهزارگهى شهیبل قاسم له‌شه‌نگال، نایف داود وه‌كو میرى نوێى ئێزدییه‌كان هەڵبژێردرا. . ئێزدییه‌كانى مه‌زارگه‌ى شهیبل قاسم، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، میر ته‌حسینى كۆچ كردوو هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نووسراوى به‌جێنه‌هێشتووه كه نه‌وه‌یه‌كى خۆى بکاتە جێگرەوەی و ئه‌و كاره‌ى خستووه‌ته ده‌ستى ئێزدییه‌كانه‌وه. . جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردەوه، بەگوێرەى ڕێسا‌و نه‌ریتى ئاینى ئێزدییه‌كان كوڕەكهى هیچ بنه‌مایه‌كى میرى تێدا نییه و له‌گرنگترین ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدیى بۆ میرى نوێ دایناوه ئه‌وه‌یه كه بێلایه‌ن بێت و حزبى نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه لهكوڕەكهى میر ته‌حسین دا نییه، بۆیه وه‌كو خه‌ڵكى شه‌نگال ئه‌و میره ڕەتدهكهنهوه و هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكى سیاسیش بۆ ئه‌و كاره ڕەتدهكهنهوه. . ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئیماره‌تى شه‌نگالى مێژوویى ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى حكومه‌تى فیدراڵیدا و نایف داود ده‌كه‌نه میرى خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م مه‌رجه ئاینى و نهتهوهییەكانى تێدایه. . كاروان باعه‌درێ، چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسى ئێزدییه‌كان به‌ناس كوردى وت "ئه‌و گروپه كه ئه‌مڕۆ میرى نوێیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه ناڕازین له‌شێوازى دانانى میر حازم، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌وان كردوویانه پاڵپشتى یاسایى نیه چونكه بۆ هه‌ڵبژاردنى میرى ئێزدییه‌كان ده‌بێت نوسراوى فه‌رمى لە سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه بۆ ڕەوانه بكرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ڕۆحانى ئێزدیه‌كانه‌وه پشتیوانى بكرێت ئینجا ده‌بێته میرى فه‌رمى". . ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و میره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و گروپه هه‌ڵیانبژاردووه ته‌نها له‌نێو شه‌نگالدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لهئێزدییهوه دانپێدانراوە و ئیزدیهكانى جیهان به‌فه‌رمى نایناسن. . ڕۆژی (28ی 1ی 2019)، تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان لە عێراق و جیهان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەر کۆچی دوایی کرد و هەر لەسەر وەسیەتی خۆی ڕۆژی (5ی 2ی 2019) لە باخچەی ماڵەکەیدا لە ناوەندی قەزای شێخان بە خاک سپێردرا. . مانگى رابردووش، له‌مه‌راسیمێكى فه‌رمیدا میر حازمى كوڕى میر ته‌حسینى میرى كۆچكردووى ئیزدیهكان وه‌كو میرى نوێى ئیزدیهكانى جیهان هه‌ڵبژێردرا. .