گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا سەرجەم بنکەکانى پێدانى ڤیزەى لە عێراق و هەرێم داخست

2022.07.21 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا سەرجەم بنکەکانى پێدانى ڤیزەى لە عێراق و هەرێم داخست

ناس کورد-

 

تورکیا سەرجەم بنکەکانى پێدانى ڤیزەى لە عێراق و هەرێم داخست، ئەوەش دواى خۆپیشاندانى هاوڵاتییان لە ناوچە جیاجیاکانى عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانە و بەشێک لە نوسینگەکان و داگرتنى ئاڵاى تورکیا، بەهۆى ناڕەزاییان بەرانبەر بۆردومانەکەى زاخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرى پێدانى ڤیزەى تورکیا لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "هه‌موو بنكه‌كانی داواكردنی ڤیزه‌ داده‌خرێت له‌ ڕێكه‌وتی ٢١,٠٧,٢٠٢٢ له‌ عێراق".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە ئه‌وانەى واده‌ی چاوپێكه‌وتنیان هه‌بوو له‌و ڕێكه‌وته‌ واده‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان بۆ تازه‌ ده‌كرێته‌وه‌و له‌ ڕێگای ڕاژه‌ی به‌ژداربوان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".