گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتح لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار هۆشدارى بە پارتى و یەکێتى دەدات

2022.07.21 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار هۆشدارى بە پارتى و یەکێتى دەدات

 ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى، هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی گەڕاندەوە بۆ کێشەى نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستى  سەرۆككۆمار و هۆشدارى دەدات لەپەنابردن بۆ پەرلەمان بۆ یەکلاییکردنەوەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەفیق ساڵحی، بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت “لێکگەیشتنەکان بەردەوامن بۆ کاندیدکردنی کەسایەتییەک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام ڕێکنەکەوتنى هەردوو حزبە کوردییەکە لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار پڕۆسەکەى دواخستووە".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رێكنەكەوتنی كورد لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و دواكەوتنی رێككەوتنی نێوان كورد دەبێتە هۆی ئەوەى چارەسەرەکە ببرێتە پەرلەمان و لەنێوان دوو کاندید دەنگ لەسەر یەکێکیان بدرێت".

 

ساڵحی جەختیکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی خوازیارى ئەوەیە ئەو کێشەیە بە کۆدەنگی و هێمنی چارەسەر بکرێت.

 

دەشڵێت"خێراكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، رێگا بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ گه‌وره‌ترین کوتلەیە بۆ كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو".