گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەمەریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ راگەیاند

2022.07.20 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکەى تورکیا پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لەنزیکەوە چاودێرى دۆخەکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیان لە هەرێمی کوردستان کە هاوڵاتییانى مەدەنى دەکەنە ئامانج و ئیدانەى دەکەن.

 

وتیشى هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.