گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەشت بڕیار لەبەغداوە بۆ وەڵامدانەوەى تورکیا

2022.07.20 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت بڕیار لەبەغداوە بۆ وەڵامدانەوەى تورکیا

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى کۆبووەوە و هەشت بڕیارى دەرکرد بۆ وەڵامدانەوەى بۆردومانەکەى تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقى بڕیارەکان:

 

یەکەم/ ئەنجومەن وەزارەتی دەرەوەی ئاڕاستە کرد کە دۆسیەیەکى تایبەت بە هێرشە دووبارەبووەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی عێراقییەکان ئامادە بکات، هەروەها سکاڵایەکی بەپەلە لەو بارەیەوە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

 

دووەم: ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دەرەوە بۆ بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئاگادارکردنەوەی.

 

سێیەم / بانگهێشتکردنى بەرپرسی کاروباری عێراق لە ئەنقەرە؛ بۆ مەبەستی ڕاوێژکاری، ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ تورکیا.

 

چوارەم/ ئاڕاستەكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتێك لەسەر دۆخی سنووری عێراق و توركیا، هەروەها بۆ گرتنەبەری هەموو هەنگاوێكی پێویست بۆ بەرگریكردن.

 

پێنجەم: بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی قوربانیانی هێرشەکە و کەسوکاری شەهیدان، قەرەبووکردنەوەیان.

 

شەشەم: هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی چارەنووسساز بۆ رێگریكردن لە پێشێلكاری.

 

حەوتەم: داواکردن لە تورکیا داوای لێبوردنێکی فەرمی پێشکەش بکات و هێزە سەربازییەکانی لە سەرجەم خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

 

هەشتەم/ ئەنجومەن رەتکردنەوەی خۆی نوێ کردەوە بۆ ئەوەی خاکی عێراق نەبێتە شوێنى هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک، رەتکردنەوەی توندی خۆی لە بوونی هەر رێکخراوێکی تیرۆریستی یان گروپێکی چەکدار لەسەر خاکەکەى.