گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆردومانى تورکیا لەزاخۆ

مەسرور بارزانى: لەگەڵ بەغدا لێکۆڵینەوەی ورد و فراوان دەکەین

2022.07.20 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: لەگەڵ بەغدا لێکۆڵینەوەی ورد و فراوان دەکەین

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیدان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان لەبارەى بۆردومانەکەى زاخۆ کە گیان لەدەستدانى نۆ کەسى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم.

 

وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجام بدەن.

 

هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان.

 

هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.

 

هاوخەمم لە گەڵ کەسوکاری قوربانییەکان.