ناس کورد-
وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، چەندین کارتیان هەیە بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکەى تورکیا، لەسەرووى هەموویانەوە کارتى ئابورى و وەڵامى دیبلۆماسی ئەمجارەیان تەقلیدى نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراق وتى "ئەو ڕووداوەی کە هاوینەهەواری پارێزگای دۆهوکی کردە ئامانج، هێرشێکی ئاشکرایە لەسەر کەرامەتی عێراقییەکان و سەروەری عێراق و یەکڕیزی خاکەکەى”.
ئاماژهی بهوهشكرد، "لهم جۆره حاڵەتانهدا پشت به تهواوی ئهو رێكاره دیپلۆماسیانه دهبهستین كه دامهزراون و كاریان پێدهكرێن و ئهمجارهیان وهڵامێكی دیپلۆماسی نهریتی نابێت".
لەبارەى ئەو سکاڵایەی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کراوە، ئەحمەد سەحاف روونیکردەوە، "دوای ئەم هەنگاوە ئەنجومەن بڕیارنامەیەک دەردەکات کە ئیدانەی ئەم کردەوەیە دەکات، بەو پێیەی پێشێلکردنی سەروەرییە و ترساندنی هاوڵاتیانە".
باسى لەوەشکرد، ڕێکارەکانیان یەک لە دوای یەک دەبێت بۆ گرتنەبەرى وەڵامێکى گونجاو، بە تایبەت کە عێراق خاوەنی چەندین کارتە کە لە پێش هەموویاندا کارتی ئابوریی.