گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانى لەبارەى بۆردومانەکەى زاخۆ: توركيا و په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ ڕابگرن

2022.07.20 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى لەبارەى بۆردومانەکەى زاخۆ: توركيا و په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ ڕابگرن

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌ سنووره‌كان‌، به‌ ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌ و قبووڵنه‌كراوه‌ و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عيراقى شێواندووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیچیرڤان بارزانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چيتر نه‌بنه‌ هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له‌ يه‌خه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه‌".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ين كه‌ بووه‌ هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتيارى سڤيلى ناوچه‌ جياكانى عيراق و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان.

 

دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌ سنووره‌كان‌، به‌ ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌ و قبووڵنه‌كراوه‌ و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عيراقى شێواندووه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه‌.

 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوده‌رد و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين. نه‌خۆشخانه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به‌ بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.

 

سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چيتر نه‌بنه‌ هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له‌ يه‌خه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه‌. 

 

حكوومه‌تى فيدراڵيى عيراقيش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگريكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ و له‌ خاكى عيراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.