گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

فەرەیدون عەبدولقادر: زۆر دڵخۆش نیم کە پارتی و یەکێتی بتوانن ڕێکبکەون

2022.07.20 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە وەڵامی پرسیار ناس کورد لەبارەى پۆستی سەرۆککۆمار، فەرەیدون عەبدولقادر ڕایگەیاند، "بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو، هەروەها وردبوونەوەی پەیوەندی بەرز و نزمی یەکێتی و پارتی، مرۆڤ ناتوانێت دڵخۆش بێت بە لێکتێگەیشتنی نێوان." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

فەرەیدون عەبدولقادر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "ناس کورد" وتی، "پیاو هەست دەکات زۆرانبازی و دەستشکانەوە زیاتر لە گیانی لێکتێگەیشتن."

 

وتیشی، "بەڕای من، قسەکەم بۆ سەرانی ئەو دوو حزبەکەیە، ئەمڕۆ بگەنە ئەنجامێکی باش لەوەی سبەینێ پەنجەی پەشیمانی بگەزن، هیچ ڕێگەیەک لە بەردەم کورددا نییە جگە لە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن."

 

 

فەرەیدون عەبدولقادر باسی لەوەشکرد کە "ئەوەی ئەمڕۆ کاری بەدەستە بیری لای دۆزی کورد نییە، بیری لای حزبەکەی و باڵادەستی حزبەکەیەتی".