گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

23 برینداریش

تورکیا تۆپبارانی سەیرانگایەکی زاخۆی کرد و هەشت هاوڵاتی کوژران

2022.07.20 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا تۆپبارانی سەیرانگایەکی زاخۆی کرد و هەشت هاوڵاتی کوژران

ناس کورد-

سوپای تورکیا بۆردومانی یەکێک لە هاوینەهەوارەکانی سنوری ناحیەی دەرکاری لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد باس لە کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی نزیکەی 23 کەسی تری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە میدیاکانی پارتی (20ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووجار تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی کردووە و کە کەوتووەتە شوێنە گەشتیارییەکان، ئەوانەی کوژراون و بریندار بوون گەشتیارن.



بە گوتەی موشیر بەشیر، "ژمارەی برینداربووان و کوژراوان بەرزتریش دەبێتەوە، چونکە تۆپبارانەکە بەر ژمارەیەک گەشتیار کەوتووە و کە خەڵکی نێوەڕاست و خوارووی عێراقن."


ئەوە سێیەم جارە لەم مانگە گوندی پەرەخ سەر بە قەزای زاخۆ لە لایەن تورکیاوە تۆپباران دەکرێت. بە گوتەی قایمقامی زاخۆ: "پەکەکە لە گوندەکە هاتووچۆ دەکەن و ئەوەش وایکردووە تورکیا ئەو گوندە تۆپباران بکات."