گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

هادی عامری بۆ پارتی و یەکێتی: یان ڕێکبکەون یان کاندیدەکانتان بهێننە پەرلەمان

2022.07.20 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری بۆ پارتی و یەکێتی: یان ڕێکبکەون یان کاندیدەکانتان بهێننە پەرلەمان

ناس کورد-

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەشبینە کە یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار بگەنە رێککەوتن، بەڵام دەڵێت، "ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێک رێکنەکەون، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون و لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی تەموزی 2022، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەگەر یەکێتی و پارتی رێکنەکەون، هەڵوێستان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا گوتی: "پەنا بەخوا رێکدەکەون، بۆچی ئێمە رەشبین بین، پشتیوان بەخوا رێکدەکەون، ئەگەر رێکنەکەون لەسەر کەسێک، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون، لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە، من گەشبینیم."

هادی عامری راشیگەیاند: "دوو بابەت هەن، یەکەم: بابەتی برایانی کوردە، لە قسەکانم باسم کرد، هیوادارین برایانی کورد ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە. هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە جیددی کاردەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران لەماوەی ئەم رۆژانەدا."


 هادی عامری پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی و پارتی کرد و گوتی: "داوا لە برایانی کورد دەکەم بابەتی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکلایی بکەنەوە، هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی- ش، کە جیددین لە یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، پێکهێنانی حکومەت پەلەی تێدا بکرێت."