گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتی هەرێم قسە دەکات

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوانەیە ’’چوار تا پێنج مانگ دوابخرێت’’

2022.07.20 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوانەیە ’’چوار تا پێنج مانگ دوابخرێت’’

ناس کورد-

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواخستنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "زەحمەتە هەڵبژاردن لە 1ی 10ی 2022دا بكرێت، بۆیە بۆچوونێک هەیە کە هەڵبژاردن چوار یا پێنج مانگ دوابخرێت، واتە بۆ سەرەتای مانگی سێ یان چواری ساڵی 2023 دوا بخرێت”. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی (20ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: "سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵیان دا، لە چوارچێوەی یاسا و بەپێی تەوقیتی دیاریكراو، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بكرێت، بۆ ئەوەش بە نووسراوی فەرمی پەرلەمان ئاگادار کرایەوە و داوامان کرد، کە لە 1ی 10ی 2022 هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، دیاربوو تۆزێک تەحەفوزیان لە هەندێک خاڵدا هەبوو، کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە هەڵبژاردنەوە هەبوو، خاڵەکانیش بابەتی یاسای هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن و پرسی پێکهاتەکان بوون".

 

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێ، “سەرۆکی هەرێم لێژنەیەکی پێکهێنا، کاک مستەفای سەید قادر وەک سەرۆکی لێژنەکە راسپێردرا، کە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکەن، تا را و بۆچوونەكان بگەیەنن و وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەستنیشان بکەین، لێکتێگەیشتنێکی باش لە بواری چارەسەرکردنی کێشەی کۆمیسیۆن هەبووە، کە دەتوانین بەئاسانی کێشەکە چارەسەر بکەین”.

 

هاوکات لەبارەی کێشەی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن، فەوزی هەریری گوتیشی: “یەکێتی و پارتی لە دوا کۆبوونەوەدا بڕیاریان دا، کە پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن بدەن، ئایا فرە بازنە بێت، یان یەک بازنە، بەڵام پرسی بازنەکان بۆ حزبە کوردستانییەکان هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، ئێمەش لە سەرۆکایەتیی هەرێم بۆچوونێکمان هەیە، هەڵبژاردن بۆ حزبە گەورەکان یەک بازنە یان چوار بازنە بێت هیچ جیاوازی نییە، ئەوە حزبە بچووکەکانن، کە لە هەڵبژاردنی چوار بازنەدا زەرەرمەند دەبن”.