گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێم ئاشکرا کرا

2022.07.20 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ھەست بە گۆرانکاریەکان دەکرێت لەکەشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان (20ی تەموزی 2022) دەڵێت، سبەینێ پێنجشەمە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت، لە ئەنجامی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر وڵاتی تورکیا و کاریگەری بەلاوازی لە رۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بە گوێرەی ناوچەکان 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی ھەیە لەسەر ناوچەکە تا رادەیەک دەکشێتەوە ھەست بە گۆرانکاریەکان دەکرێت لە پلەکانی گەرما.

 

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 41 بە 27، ھەولێر 43 بە 28 پلە ، دھۆک 42 بە 27 پلە، ھەڵەبجە 43 بە 28 پلە، کەرکوک 44 بە 31 پلە - لە ناوچەکانی گەرمیان 47 بە 30 پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 42 بە 27 پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران 41 بە 27 پلە ئەبێت.

 

جەختیکردووەتەوە کە "خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت بەخێرای 20 تا 35 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.


باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەوە ئەگەر ھەیە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە خۆڵبارینێکی کەم بۆ مامناوەند ناوچەکانی سنوری ناوەراست و باشوری ھەرێم بگرێتەوە و کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان ئەبێت، هەروەها بۆ دوو سبەی ھەینی پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت.