گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی سەرۆککۆمار

سێ پێشنیاز..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بارزانى و بافڵ تاڵەبانى 

2022.07.19 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پێشنیاز..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بارزانى و بافڵ تاڵەبانى 

ناس کورد-

 

پارتی دیموكراتی كوردستان سێ پێشنیازى ئاشکراکرد کە لەکۆبوونەوەکانى لەگەڵ یەکێتى تاوتوێکراون بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى دوو رۆژە گفتوگۆى چڕ لەنێوان پارتى و یەکێتى بۆ چارەسەرى ئەو کێشەیە دەستیپێکردووە و دوێنێ و ئەمڕۆ فوئاد حسێن و مەسعود بارزانى بەجیا لەو بارەیەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کۆبوونەوە.

 

چیا تەیمور پەرلەمانتارى پارتى بە کەناڵى عیراقییەى راگەیاند، "ئاماژە هەیە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە و گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی كوردێک بۆ پۆستی سەرۆككۆمار".

 

رونیشیکردەوە "سێ پێشنیاز هەیە بۆ چارەسەى کێشەکە، یەکێکیان لەلایەن یەکێتییەوە خراوەتەڕوو بۆ دەستبەرداربوون لە سەرجەم پۆستە سیادییەکان لە حکومەتی فیدراڵی داهاتوو لە بەرامبەردا بەربژێرەکەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەم ئەو پۆستە وەربگرێت، پارتیش هەمان پێشنیازى هەبووە کە دەستبەردارى سەرجەم پۆستەکان بێت لەبەرانبەر سەرکەوتنى رێبەر ئەحمەد".

 

چیا تەیمور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشنیاری سێیه‌م داواكاری پارتى له‌خۆگرتووە كه‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستبه‌رداری كاندیدكردنه‌وه‌ بێت له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و دوو لایه‌نه‌ كاندیدێك له‌ نێو سه‌ربه‌خۆكان پێشكه‌ش بکەن".

 

ئەوەشى خستەڕوو "تائێستا دیاریکردنى كاندیدێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی چاوه‌ڕوان بێت و گه‌شبینین بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن".